لە بەرواری ۲۰۱۹/٦/۲ تیمێکی هۆبەی چاودێری ودیکۆمێنتکردنی نووسینگەمان سەردانی بەشی سەوزایی وباخچەکانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی شارەوانی چەمچەماڵیان کرد، بەمەبەستی تاوتوێکردنی کێشەو گرفتەکانی بەردەم ژینگەی سنوورەکە و کەمی ڕێژەی سەوزایی. گەرچی کەموکورتیی زۆر لە بواری ژینگەدا بوونی هەیە هەرلەکەمی ڕێژەی سەوزایی و بوونی ئاژەڵ لەکۆڵان وشەقامەکاندا، بەڵام لە بەرامبەردا ڕێژەی سەوزایی تاڕادەیەک زیادیکردوە لە باخچە و بازاڕو شوێنە گشتییەکان کە ئەمەش پێویستی بەچاودێریکردن وپاراستنی بەردەوام هەیە.

Share This