ئەمڕۆ یەک شەمە 16/9/2018 تیمێکی نووسینگەی مافی مرۆڤی چەمچەماڵ کە پێکهاتبوو لە هەردو هۆبەی ڕاگەیاندن وپەیوەندییەکان وهۆبەی یاساو سکاڵا، بەمەبەستی ئاگاداربوون لەڕەوشی ڕۆژنامەنووسانی چەمچەماڵ، سەردانی ئۆفیسی ڕێکخراوی (ئاران)ی کرد. لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ڕەوشی ڕۆژنامەنووسان و گرنگترین ئەو گیروگرفتانە کرا کە ڕوبەڕویان دەبێتەوە لەکاتی کارکردندا. لای خۆیانەوە ڕێکخراوی (ئاران)خۆشحاڵ بوون بەسەردانەکە و ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ هەماهەنگی وکاری پێکەوەی زیاتر لە داهاتوودا.

Share This