ئەمڕۆ یەکشەممە ۲۰۱۹/۹/۸ تیمێکی نووسینگەی مافی مرۆڤ سەردانی فەرمانگەی ئاوی چەمچەماڵی کرد، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کێشەی بەستنی پێوەری ئاو وپیسبوونی ئاوی خواردنەوەی ماڵان. کە نیگەرانی لای هاونیشتیمانیان لێکەوتۆتەوەو بۆتە هۆی ناڕەزایی دانیشتووانی سنوورەکە. سەبارەت بە هۆکاری پیسبوونی ئاوەکە، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی چەمچەماڵ ڕایگەیاند کە هۆکاری پیسبوونەکە کارکردن بووە لە چاککردنی بۆڕی هێڵی ئاوەکان و کێشەیەکی تەکنیکی کاتیی بووەو کۆتایی هاتووە. سەبارەت بە پێوەری ئاویش ئەوە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانەو پێمان ڕاگەیەندراوە کە دەبێت جێبەجێ بکرێت.
بۆ ئەومەبەستە لەچەمچەماڵ سێ کۆمپانیا پێوەرەکە دەبەستن ونرخەکەشی دیاریکراوە و هاوڵاتیان قەرەبوودەکرێنەوە.

Share This