رۆژی یەکشەممە ٢٤/١٢/٢٠١٨ بەرپرسی هۆبەی گرتووخانەکان لە نووسینگەی مافی مرۆڤی راپەرین سەردانی بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی راپەرینی کرد بۆ ئاگاداربوون لە رەوش و بارودۆخی راگیراوان و بەدواداچوونی کەم و کووڕیی و پیداویستییەکانی گرتووخانەکە ، کە زۆر جار بەرپرس و ئیدارەی گرتووخانەکە لە رێگای تیمی نووسینگەی مافی مرۆڤی راپەرینەوە داواکارییەکانیان دەگەیەننە لایەنە پەیوەندیدارەکان ، ئەوەی جێی خۆشحاڵییە کە بەشێک لە کەموکووڕییەکانیان بۆ چارەسەر کراوە کە راستەوەخۆ پەیوندیدارە بە ژیانی راگیراوان لەناو گرتووخانەکەدا.

Share This