رۆژی سێشەممە بەرواری ٣٠/١٠ تیمێکی نووسینگەی مافی مرۆڤی راپەرین سەردانی گرتووخانەی ئاسایشی راپەرینیان کرد بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ رەوش و بارودۆخی راگیراوان ، کە لەئیستادا نزیکەی (٦٠) تۆمەتبار لە گرتووخانەی ئاسایشی راپەرین راگیراون ، کە لەو ژمارەیە (٥٤) راگیراویان بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان هێڵراونەتەوە ، ئەوەی کە دەبێت ئاماژەی پیبکریت ئەوەیە کە سنووری ئیدارەی راپەرین سال بەساڵ بەکارهێنان و بازرگانیکرد بە ماددە هۆشبەرەکان لە زیادبوندایە و ژمارەی ئەوانەی لەسەر ئەو ماددەیە دەستگیر دەکرێن زیاد دەکات .

Share This