لە ڕێکەوتی ۱٤-٦-٢٠٢٠ نوسینگەی مافی مرۆڤی کۆیە سەردانی هەریەک لە داواکاری گشتی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیەی کرد بەمەبەستی بەدواداچون لەسەر بڵاوکردنەوەی لیستی ناوی ئەوکەسانەی کە ئەنجامی پشکنینەکانیان بەڤایڕۆسی کۆڕۆنا پۆزەتیف بوو، دوای ئەوەی لەلایەن چەند کەسێک کە ئەنجامی پشکنینەکانیان پۆزەتیف بوو ئاگادارکراینەوە کە لیستی ناوەکانیان لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەناوی سیانی و ژمارەی مۆبایل و شوێنی نیشتەجێ بونیان بڵاوکراوەتەوە ناڕەزایەتیان دەربڕی سەبارەت بەو کارەو بە کارێکی نەشیاویان دانا هەربۆئەم مەبەستە تیمێکی نوسینگەی مافی مرۆڤی کۆیە کە پێک هاتبوون لەبەڕێوەبەرو چەند فەرمانبەرێک سەردانی هەریەک لە داواکاری گشتی و بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی کۆیەیان کرد بەمەبەستی بەدواداچون و وەرگرتنی زانیاری و چۆنیەتی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی.

Share This