نووسینگەی مافی مرۆڤی سلێمانی لە درێژەی هەوڵەكانیدا بۆ ئەنجامدانی بەدواداچوونی یاسایی لە سكاڵا و داواكارییەكانی ڕاگیراوان و سزادراوان بەپێی سەردانی تیمەكانی بۆ بنكەی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی و گرتووخانە و چاكسازییەكان كار دەكات لەسەر نەهێشتنی پێشێلكارییەكان و چارەسەركردنی كێشەی ڕاگیراوان بەپێی تایبەتمەندی و سنوری كاركردن لە ڕێگەی بنكەكانی پۆلیس و فەرمانگەی داواكاری گشتی و دادگا تایبەتمەندەكان. بۆ ئەو مەبەستە هۆبەی یاسا و سكاڵا بە هەماهەنگی لەگەڵ هۆبەی چاودێری بەندیخانەكان لە نووسینگەی سلێمانی سەردانی دادگای تاوانەكانی (2) و دادگای تاوانەكانی (3)ی سلێمانی-یان كرد بۆ بەدواداچوونی یاسایی لە هۆكاری دواكەوتن و یەكلانەبوونەوەی كەیسی (6) ڕاگیراو بە ماددەی یاسایی جیاواز، كە ماوەیەكی زۆرە لە زیندان ڕاگیراون و چاوەڕێی بڕیاری دادگا و یەكلاییكردنەوەی كەیسەكانیان دەكەن.

Share This