رۆژی سێشەممە ٧/٥/٢٠١٩ شاندێکی نووسینگەی مافی مرۆڤی راپەرین سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەرینیان کرد بۆ بەدواداچوون بۆ رەوشی راگیراوان و وەرگرتنی سکاڵا و بەداوداچوونی کێشە و کەموکوڕییەکانیان ،ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە کە ژمارەی ئەو کەسانەی لەسەر خواردن یان بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر دەکرێن هەر ڕێژەیەکی بەرزە بەجۆرێک لەکۆی ٧٢ راگیراوی ناو گرتووخانەی ئاسایش ٦٥ یان لەسەر خواردن یان بازرگانیکردن بەو ماددەیە دەستگیر کراون ، کە ئەوەش ژمارەیەکە پێویستی بە هەڵوەستە لەسەر کردنە و دەبێت ڕێگەچارەی پێویستی بۆ بدۆزرێتەوە.

Share This