ڕۆژى 10/7/2019 (سابیر عەبدوڵڵا کەریم) بەڕێوەبەرى نووسینگەى مافى مرۆڤى سلێمانى بە یاوەرى لێپرسراوى هۆبەى ڕاپۆرت (عەبدوڵڵا ڕەئوف) و (ئاراس عوسمان) سەرۆکى لقی سلێمانى کۆمەڵەى ئۆتیزمى کوردستان سەردانى ئۆفیسى ڕێکخراوى (DHRD)یان لە سلێمانى کرد و لەلایەن بەرێز (ئاوات محمد) بەرێوەبەرى ڕێکخراو پێشوازیان لێکرا. لە دیدارێکدا باس لە دیارترین کێشە و گرفتەکانى کەسانى کەمئەندام و خاوەن پێداویستى و خێزانەکانیان کرا لە ڕووى بژێوى و تەندروستى و دەروونیەوە، لە ناویشیاندا منداڵانى تووشبوى حاڵەتى ئۆتیزم، کە ژمارەیان ڕووى لە هەڵکشانە. لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا باسى پێکهێنانى بۆردێک بۆ هەماهەنگى کردنى ئەم توێژانە کرا لە دامودەزگا و فەرمانگە و رێکخراوە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەوەى لە نزیکەوە لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو کێشەو گرفتانەیان بکەن و بە ڕێگەى پێدانى پێشنیار و بیرۆکەى بەسوود و گەڵاڵەکردنى یاسا بە شێوەیەکى ڕاستەقینە لە کابینەى نوێى حکومەتدا داکۆکى لە ماف و ئیمتیازەکانیان بکرێت و مافەکانیان پێشێل نەکرێت، بڕیاریشە لە ڕۆژانى داهتوودا کۆبوونەوەیەک بۆ ئەو مەبەستە ئەنجام بدرێت.

Share This