رۆژی دووشەممە رێکەوتی ۱۲-۱۱-۲۰۱۸ لە بارەگای بەریوەبەرایەتی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان لە راپەرین کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا کە نوێنەری نووسینگەی مافی مرۆڤی راپەرین و نوێنەری سەرجەم رێکخراوەکانی ژنان و ئافرەتان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی رێکخراوی CDO، بەمەبەستی ئامادەکارییەکان و وەرگرتنی ڕاو سەرنج و پێشنیارەکانیان بۆ رۆژی” ۲٥ی۱۱ ” ساڵرۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان و رۆژانی دواتر و چۆنیەتی بەرێوەچونی چالاکیەکان و هەڵمەتی نیشتیمانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی لە سنوری ئیدارەی راپەرین کە خۆی لە ئەنجامدانی سیمینارو هەڵمەتی هۆشیاری و چالاکییە جۆراجۆرەکان دەبینێتەوە

Share This