له‌ به‌رواری 2/1/2018 نوێنه‌ری ڕێكخراوی UNHCR به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاواره‌وپه‌نابه‌رانی نیشته‌جێی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، سه‌ردانی نووسینگه‌ی مافی مرۆڤی كرد و له‌لایه‌ن (فه‌رمان عوسمان) به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌وه‌ پێشوازی لێكرا. ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌خێزانه‌ ئاواره‌كان وپه‌نابه‌رانی نیشته‌جێی قه‌زاكه‌ سكاڵای خۆیان له‌سه‌ر نادادپه‌روه‌ری له‌دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان گه‌یاندبووه‌ نووسینگه‌. بۆئه‌ومه‌به‌سته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی مافی مرۆڤ په‌یوه‌ندی به ڕێكخراوه‌كه‌وه‌ كردو نوێنه‌ری ڕێكخراوه‌كه‌ش سه‌ردانی نووسینگه‌ی مافی مرۆڤی كرد وله‌سكاڵاكانی كۆڵیه‌وه.‌ وێڕای ده‌ستخۆشیان له‌ ستافی نووسینگه‌؛ به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیاندا وبڕیاردرا له‌داهاتووشدا كۆبوونه‌وه‌ی تر له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌ هاوبه‌شه‌كانی UNHCR ونووسینگه‌ی مافی مرۆڤی چه‌مچه‌ماڵ ڕێك بخرێت.
Share This