ئه‌مڕۆ (11-7-2017) نووسینگه‌ی مافی مرۆڤی سۆران به‌ به‌شداری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی کۆچ و کۆچبه‌رانی سۆران هه‌ر یه‌ک له‌ که‌مپی بانه‌زێوک و که‌مپی حامیه‌ی ئاواره‌کانی له‌ قه‌زای رواندز به‌سه‌ر کرده‌وه‌. له‌ میانی سه‌ردانه‌که‌یاندا ده‌رکه‌وت که: 1) ژماره‌ 47 خێزانی ئاواره‌ له‌م که‌مپانه‌ بوون و هه‌موویان کوردی ئێزدی بوون 2) هاوکاری رێکخراوه‌کان له‌ سالی 2017 راوه‌ستاوه‌ 3) هیچکام له‌ ئاواره‌کان مووچه‌یان نه‌بوو و ده‌رفه‌تی کرێکاری به‌ ده‌گمه‌ن بۆیان ده‌ڕه‌خسێت 4) هه‌ندێکیان کێشه‌یان هه‌بوو له‌ هه‌بوونی به‌لگه‌نامه‌ یاساییه‌کان 5) هیچ لایه‌نێکی هاوکار گرنگییان به‌ پێداویستی خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌کان نه‌دابوو 6) به‌ هۆی ناسه‌قامگیری بارودۆخی ئه‌منی ، توانای گه‌ڕانه‌وه‌یان نه‌بوو بۆ زێدی باب و باپیرانیان

Share This