لەبەرواری 29/4/2018 نوێنەری نووسينگەي مافي مرۆڤي چەمچەماڵ (احمد قادر) بەهاوڕێیەتی داواكاری گشتی چەمچەماڵ (حاكم عبدالصمد) سەردانی ناحیەی سەنگاویان كرد بەمەبەستی ئاگاداربوون لە کێشە و گرفتەکان و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ناحیەکەدا. بۆ ئەو مەبەستە چاویان کەوت بە بەڕێوەبەری ناحیە و باسيان لە کێشە و گرفتەکان و پێشێلکاریەکانی مافەکانی مرۆڤ كرد. لاي خۆیەوە بەڕێوەبەری ناحیەش خؤشحالي خوی دەربڕی بەسەردانەکە و بەڵێنیدا كاربكات بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان و کەمکردنەوەی پێشێلکارییەکان

Share This