رۆژی ۲شەممە بەرواری ۲۰۱۹/۱۱/۱۸ نوسینگەی مافی مرۆڤ لەسلێمانی بەهاوکاری کۆمەڵێک خوێندکاری کاری کۆمەڵناسی زانکۆی سلێمانی سمینارێکی لەبارەی مافەکانی مرۆڤ و شەرمنی لە قوتابخانەی سەرسەنگی بنەڕەتی پێشکەشکرد. لەسەرەتادا لەلایەن تیمی نوسینگەی سلێمانی کەپێکهاتبوو لە (سارا قادر)لێپرسراوی بەشی دیکۆمێنتکردن و (هەوار جەلال) فەرمانبەری راگەیاندن ئامانجی چالاکیەکە رونکرایەوە پاشان لە سمینارەکەدا کورتەیەک لەبارەی مافی مرۆڤ لە لایەن (هەڵشۆ عبدالفتاح) لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەکان پێشکەشکراو باسلە ماف و ئەرک کرا کەخوێندکار هەیەتی و گرنگە بۆی دابینبکرێت لەهەمانکاتدا گرنگی زانینی ئەو مافانە شیکرایەوە.
لەبەشێکی تری سمینارەکەدا بابەتی لەبارەی شەرمنی لەلایەن ( بانە بەکر) خوێندکاری قۆناغی کاری کۆمەڵناسی زانکۆی سلێمانی پێشکەشکراو گفتوگۆیەکی تیروتەسەل لەبارەی ئەو پرسەوە کراو جۆرەکانی شەرمنی و هۆکارو چارەسەری خرایەڕوو.
لەکۆتاییدا ستافی قوتابخانەکە سوپاسی نوسینگەی سلێمانی کرد بۆ ئەنجامدانی سمینارەکەو داوای بەردەوامی ئەمجۆرە چالاکیانەی کرد.

Share This