. رۆژی 1شەممە بەرواری 2018/6/3 سابیر عبداللە بەرێوەبەری نوسینگەی مافی مرۆڤ لە سلێمانی پێشوازی لەكەرەم یشكەلی خوێندكاری دكتۆرا كردو تێدا گفتوگۆیان لەبارەی بارودۆخی ئاوارە لەسنوری پارێزگای سلێمانی كرد. لەو كۆبونەوەیەدا كەئامانجی هاوكاریكردنی خوێندكاری ناوبراو بوو بۆ پاڵپشتی‌و یارمەتیدانی لەنوسینی نامەی دكتورا، كەبڕیارە لەسەر دۆخی ئاوارە لەهەرێمی كوردستان ئامادەبكرێت، لەبەشێكی تری كۆبونەوەكەدا بەرێوەبەری نوسینگەی مافی مرۆڤ لەسلێمانی بەڵینی پێدا بەپێی تواناو رینماییەكان هاوكاری بێت‌و بتوانرێت كارێكی هاوبەش بكەن. جێگەی ئاماژەیە كەرەم یشكەلی خوێندكاری دكتورایە لە زانكۆی ستانفۆردی ئەمەریكاو لەئێستادا لەشاری سلێمانی سەرقاڵی ئامادەكردنی بەشێكی نامەی دكتوراكەیەتی.

Share This