ئەمرۆ ۳شەممە بەرواری ۲۰۱۹/۱۱/۱۲ ستافی نوسینگەی مافی مرۆڤ لە سلێمانی پێشوازییان لە د.نەوزاد ئەسعەد سەرپەرشتیاری خوێندکارانی کاری کۆمەڵایەتی کرد و گفتوگۆیان لەبارەی کاری نوسینگەی سلێمانی و کارکردنی خوێندکاران کردو لەماوەی داهاتوو کەبەشێوەی پراکتێک سود لەکاری مەیدانی نوسینگە دەبینن.
لەسەر داوای زانکۆی سلێمانی کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان بەشی کاری کۆمەڵایەتی بڕیارە ژمارەیەک خوێندکار بەشێوەی پراکتێک هەفتانە یەک رۆژ سەردانی نوسینگەی سلێمانی بکەن.
لەبەشێکی تری سەردانەکەدا گفتوگۆ لەشێوازی دەوام و بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا کرا.

Share This