لەچوارچێوەی كارەكانی نوسینگەی مافی مرۆڤ لەسلێمانی لەسەر راسپاردەی سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئەمرۆ 5شەممە بەرواری 2017/6/1 نوسینگەی مافی مرۆڤ لەسلێمانی بەئامادەبوونی هەریەكە لەبەرێوەبەرو جێگرو نوسینگەو لێپرسروای بەشی راگەیاندن‌و پەیوەندییەكان‌و فەرمانبەرانی بەشی دیكۆمینتكردن كۆبونەوەی نێوان نوسینگەی مافی مرۆڤ لەسلێمانی‌و رێكخراوەكانی خاوەن پێدوایستی تایبەت ئەنجامدراو تێیدا كێشەوگرفتەكانی خاوەن پێداویستی تایبەت‌ گفتوگۆیان لەبارەوە كراو پیشنیارییان بۆ چارەسەركردنیان خستەڕوو. لەبەشێكی تری كۆبونەوەكەدا رێكخراوەكان ئاماژەیان بەوەدا خاوەن پێداویستی تایبەت پیویستی بەهاوكاری‌و هەماهەنگی بەردەوامی دامەزراوەكان هەیەو بۆیە پێویستە پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ رێكخراوەكاندا هەبێت. لەكۆتایی كۆبونەوەكە بریاردرا دیدراو كۆبونەوە بەردەوام بێت‌و كاری پێكەوەیی لەخزمەتی خاوەن پێداویستی ئەنجامبدرێت.

Share This