رۆژی 5شەممە بەرواری 2019/1/31 تیمی لەنوسینگەی مافی مرۆڤ لەسلێمانی كەپێكهاتبوو لەهەریەكە لە سابیر عەبدوڵا و ئەحمەد سدیق بەرێوەبەرو جێگری ، هەڵشۆ عەبدولفەتاح لێپرسراوی راگەیاندن‌‌و فەرمانبەرانی نوسینگەی سلێمانی ژینۆ محەمەد‌و مستەفا شەریف، سەردانی بەرێوەبەرایەتی گرتن‌و گواستنەوەی سلێمانیان كردو لەگەڵ بەشێك لەراگیراوان دانیشتن.
لەدرێژەی سەردانەكەدا تیمی نوسینگەی سلێمانی لەنزیكەوە لەگەڵ راگیراوان دانیشت‌و گوێبیستی داواكارییەكانیان بوون.
بەشێكی زۆریش لەداواكاری راگیراوان كێشەی مانەوەی دۆسیەكەیان لەدادگاو یەكلانەبونەوەی بوو.
لەكۆتایی تیمەكەدا بەڵێنی بەدواداچونیان بەراگیراوان دا بەپێی یاساو رینماییەكان.

Share This