رۆژی 1شەممە بەرواری 2019/9/8 تیمی نوسینگەی مافی مرۆڤ لەسلێمانی كەپێكهاتبوو لەبەشەكانی (دیكۆمینتكردن‌و راپۆرت) سەردانی رێكخراوی خانزاد یان كرد لەلایەن ستافی رێكخراوەكەوە پێشوازییان لێكرا.
لە سەردانەكەدا پرسی ئەنجامدانی كارو پرۆژەی پێكەوەیی لەبارەی كەیسی ژنان گفتوگۆی لەبارەوە كرا.
لەبەشێكی تری سەردانەكەدا رێكخراوەكە سەرەرای خۆشحاڵی خۆیان بەدیدارەكە دەربڕی ئەو پرۆژنەیان باسكرد كەلەلایەن دامەزراوەكەیان ئەنجامدەدرێت‌و دەتوانرێت نوسینگەی مافی مرۆڤ لەسلێمانی هاوكار بێت‌و هەر پێشنیارێكی لەو چوارچێوەیەش هەبێت دەتوانن كاری لەسەر بكەن لەو پرۆژانەش ( كاركردن بۆ ژنان ئاوارە، پاڵپشتی یاسایی، هەماهەنگی لەگەڵ سەنتەرەكانی راوێژكاری خێزان).
لەكۆتایی كۆبونەوەكەدا هەردوو جەختیان لەسەر كاركردنی پێكەوەیی‌و هەماهەنگی زیاتری هەردوولا جەختی لەسەر كرایەوە.

Share This