رۆژی 3شەممە بەرواری 2019/7/2 نوسینگەی مافی مرۆڤ لەسلێمانی لەرێگەی (میدیا عەبدوڵا ) لێپرسراوی بەشی بەندینخانەكان‌و (مستەفا رەشید) فەرمانبەری یاسایی سەردانی بەرێوەبەرایەتی گرتن‌و گواستنەوە لەسلێمانی، كردو لەلایەن عەمیدی مافپەروەر ( شێخ هیوا محمد ) بەرێوەبەری گرتوخانەكە پێشوازییان لێكراو دۆخی راگیراوانیان تاوتوێ كرد.
لەبەشێكی تری سەردانەكەدا بەدواداچوونیان بۆ چەند كەیسێك كرد كە لە رابردوو رووبەرووی نوسینگەی سلێمانی كرابویەوە، لە سەردانی گرتوخانەی گرتن‌و گواستنەوەی سلێمانی چەند سكاڵایەكی تری راگیراوان، وەرگیراو بڕیاردرا بەپێی تایبەتمەندی دامەزراوەكان بەدواداچونیان بۆ ئەنجامبدات.
هەر لەدرێژەی بەدەمەوەچوونی سكاڵای هاوڵاتیان‌و كەیسەكان تیمی نوسینگەی سلێمانی سەردانی دادگای سلێمانیان كردو لەهۆكاری دواكەوتنی كەیسەكانیان كۆڵییەوە
جێگەی ئاماژەیە نوسینگەی مافی مرۆڤ لەسلێمانی بەردەوامە لەبەدواداچون‌و داواكاری راگیراوان‌و سزادران.

Share This