رۆژی 4شەممە بەرواری 2019/3/13 تیمی لەنوسینگەی مافی مرۆڤ لەسلێمانی كەپێكهاتبوو لە سابیر عەبدوڵا بەرێوەبەری نوسینگەی مافی مرۆڤ لەسلێمانی‌، هەڵشۆ عەبدولفەتاح لێپرسراوی راگەیاندن‌و پەیوەندییەكان‌، سارا قادر لێپرسراوی دیكۆمینتكردن‌و فەرمانبەری یاسایی مستەفا شەریف، سەردانی دادگای سلێمانیان كردو لەلایەن حاكم جاسم سەرۆكی دادگای سلێمانی پێشوازییان لێكرا.
سەرەتای سەردانەكە بەرێوەبەری نوسینگەی سلێمانی سەرباری پیرۆزبایی لەسەرۆكی دادگا بەهۆی دەستبەكاربونیەوە ئامانجی كۆبونەوەكەی خستەڕوو ئەویش درێژەپێدانی بەپوەندی نێوان هەردوو دامەزراوەكەو بایەخدانی دادگا لەڕووی گەیاندنی زانیاری بەرای گشتی‌و میدیا. لەبەشێكی تری سەردانەكە ستافی نوسینگە پشتیوانی خۆیان بۆ كرانەوەی زیاتری دادگا بەڕووی میدیاو پێدانی زانیاری كردەوە.
لەبەشێكی تری سەردانەكەدا بەرێوەبەری نوسینگەی مانەوەی كەیسەكانی گرتن‌و گواستنەوەی خستە بەردەم سەرۆكی دادگا لەوەی تائێستا بەشێك لەكەیسەكان ماوەیەكی زۆرە بێ یەكلایكردنەوەیان ماوەتەوە.
پاشان حاكم جاسم سەرۆكی دادگای سلێمانی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانەكەی نوسینگەی مافی مرۆڤ‌و ئامادەیی خۆشیی بۆ هەموو جۆرە هاوكارییەك دەربڕی‌، لەپاڵئەوەشدا ئەوەی خستەڕوو بەرنامەی زیاتریان هەیە بۆ كرانەوەو شەفافیەتی زیاتری دادگا بەرووی راگەیاندن‌و هاوڵاتیان بۆ پێدانی زانیاری لەسەر دادگا، ئەوەش لەچوارچێوەی یاسا رێپیدراوەكان، یەكەم هەنگاویشیان دانانی وتەبێژە بۆ دادگا.
پاشان ستافی نوسینگەی سلێمانی سوپاسی خۆیان ئاڕاستە دادگاو سەرۆكی دادگا كرد.
هەر هەمان رۆژو لەدرێژەی سەردانەكەدا تیمەكەی نوسینگەی سلێمانی سەردانی حاكم عومەر وتەبێژەی دادگای سلێمانیان كردو سەرەڕای پیرۆزبایی داوای بایەخدانی زیاتریان بەپرسی كرانەوەی دادگا بەڕووی میدیاو هاوڵاتیان كرد.
دواتر حاكم عومەر هەموو ئامادەیەگیەكی خۆی دەربڕی‌و بەڵێنی دا لەداهاتوودا پەیوەندییەكانیان لەگەڵ راگەیاندن‌و دامەزراوەكانی وەك مافی مرۆڤ بەهێزتر دەكەن.

Share This