رۆژی ۱شەممە بەرواری ۲۰۱۹/۱۱/۳ نوسینگەی مافی مرۆڤ لەسلێمانی سمینارێکی لەبارەی مافەکانی مرۆڤ بۆ خوێندکارانی ئامادەیی یەکێتی کچان ئەنجامد. سمینارەکە لەلایەن (سابیر عەبدوڵا) بەرێوەبەری نوسینگەی سلێمانی و بەئامادەبوونی هەریەکە لە (میدیا عەبدوڵا) لێپرسراوی بەشی بەندینخانە ( هەڵشۆ عەبدولفەتاح) لێپرسراوی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکان پێشکەشکرا.
لەسمینارەکدا باسلە بنەماو پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ و خوێندن کرا. لەبەشێکی تری سمینارەکەدا ئەو رێککەوتنامەو یاسایانە باسکرا کەپەیوەندیدارن بەمافی مرۆڤ.
جێگەی ئاماژەیە سمینارەکە ماوەی ۲کاتژمێری خایاندو خوێندکاران بە پرسیارو سەرنجەکانیان بابەتەکەیان دەوڵەمەند کرد.

Share This