رۆژی 4شەممە بەرواری 20/11/2019 نوسینگەی مافی مرۆڤ لەسلێمانی بەهەماهەنگی لەگەڵ قوتابخانەی قوڵقوڵەی بنەرەتی‌و هەردوو خوێندكاری بەشی كاری كۆمەڵایەتی ( سەنا محمد، شنیا شوان) مەراسیمێكی تایبەتیان بە ساڵرۆژی رێككەوتنامەی مافەكانی منداڵ رێكخست‌و تێیدا چەند چالاكییەكیان ئەنجامدا.
لەسەرەتای چالاكیەكەش ( مامۆستا هەردی محمد) بەرێوەبەری قوتابخانەی قوڵقوڵەی بنەرەتی وتاری بەخێرهاتن‌و كردنەوەی چالاكیەكەی پێشكەشكرد پاشان ( سابیر عبداللە) بەرێوەبەری نوسینگەی مافی مرۆڤ لەسلێمانی باسێكی لەبارەی مافەكانی منداڵان‌و گرنگی ساڵرۆژەكە پێشكەشكردو ئاماژەی بە مافەكانی (خوێندن‌، تەندروستی‌، ژینگەو پارێزراویی منداڵان) كرد.
دواتر لەلایەن قوتابیانی قوتابخانەكە چەند چالاكیەكی هەمەجۆری تایبەت بەمنداڵان لەپێشبڕكی‌و سرودی مافی مرۆڤ‌و ئاڵا پێشكەشكرا.
لەبەشێكی تری چالاكیەكانی ساڵرۆژی رێككەوتنامەی مافەكانی منداڵان هەردوو خوێندكاری زانكۆی سلێمانی (شنیا شوان‌و سەنا محمد) ( كورتەیە باسێكیان لەبارەی گرنگی شوشتنی ددان پێشكەش بەقوتابیان كردو بە ڤید‌یۆ وێنە بۆیان رونكردنەوە.
لەكۆتایی چالاكیەكەدا بەرێوەبەرو ستافی قوتابخانەكە سوپاسی خۆیان ئاراستەی نوسینگەی سلێمانی‌و هەردوو خوێندكاری زانكۆی سلێمانی كرد بۆ ئەنجامدانی چالاكیەكەو هەماهەنگیكردن.

Share This