. لەچوارچێوەی زیاتر پاراستنی مافی پێكهاتە نەتەوەیی‌و ئاینیەكان‌و دانانی رێكاری یاسایی بۆ زامنكردنی مافەكانیان، ئەمرۆ 4شەممە بەرواری 2017/8/16ۆركشۆپێكی تایبەت بەئامادەكردنی پرۆژە یاسای پاراستنی ماف‌و ئازادییەكانی پێكهاتە نەتەوەیی‌و ئایینەكان لەسەر ئاستی عێراق لەشاری سلێمانی ئەنجامدرا. لەۆركشۆپەكەدا كەهەرەكە لەبەرێوەبەری نوسینگەی سلێمانی‌و لێپرسراوی بەشی راگەیاندن‌و پەیوەندییەكان ئامادەبوون گفتوگۆ لەبارەی مادەو بڕگەكانی پرۆژە یاساكە كراو كۆمەڵێك بەشێ تێدا جێكرایەوە كەهاوتابوو لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتیەكانی مافی مرۆڤ. ۆركشۆپی تایبەت بەئامادەكردنی پرۆژە یاسای پێكهاتە نەتەوەیی‌و ئاینیەكان لەلایەن رێكخراوی فریاگوزاری میللی بەئامادەبوونی نوێنەرانی پێكهاتە نەتەوەیی‌و ئاینیەكان ئەنجامدرا

Share This