تیمی لەنوسینگەی مافی مرۆڤ لەسلێمانی لەدیوانی بەرێوەبەرایەتی گشتی كارووباری كۆمەڵایەتی لە سلێمانی بەشداری كۆبونەوەیەكی تایبەت بە بەشودانی پێشوەخت كرد، كەلەلایەن رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان رێكخرابوو.
لەو كۆبونەوەیەدا هەریەكە لە (سارا قادر) لێپرسراوی بەشی دیكۆمینتكردن‌و (گیلاس عومەر) فەرمانبەری هەمان بەش بەشدارییان كردو تێدا گفتوگۆ لەبارەی ئەو رێكارانە كرا چۆن بتوانرێت رێگری لەم جۆرە بەشودانە بكرێت كەتائێستاش لەبەشێكی خێزانەكاندا بوونی هەیە.
كۆبونەوەی تایبەت بە شودانی پێشوەخت بەئامانجی باشتركردنی پرۆسەی هاوسەرگیری‌و كاری پێكەوەیی دامەزراوەكان كرا، تابتوانرێت خزمەت‌و هۆشیاری زیاتر بدرێت بەتاكەكانی كۆمەڵ لە دروستكردنی خێزان.
لەكۆتایی كۆبونەوەكەدا بڕیاردرا ئەم پرسە ببێتە توێژینەوەیەك بۆ لێكوڵینەوەو دیاریكردنی هۆكارەكانی ئەو پرسە.

Share This