رۆژی 3شەممە بەرواری 2019/5/21 تیمی لەنوسینگەی مافی مرۆڤ لە سلێمانی كەپێكهاتبوو لە ( ئەحمەد سدیق) جێگری بەرێوەبەری نوسینگەی مافی مرۆڤ لەسلێمانی، (میدیا عەبدوڵا ) لێپرسراوای بەشی بەندینخانەكان، ( هەڵشۆ عەبدولفەتاح) لێپرسراوی بەشی راگەیاندن‌و پەیوەندییەكان، ( مستەفا شەریف) فەرمانبەری یاسای سەردانی دادگاو داواكاری گشتی سلێمانیان كرد.
لەو بەدواداچونانەدا سەردانی هەریەكە لە (حاكم مهدی ) سەرۆكی داواكاری گشتی لەسلێمانی لە (حاكم چنار) ئەندامی داواكاری گشتی لەدادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایش، ( حاكم ئاوات ) دادوەری لێكۆلێنەوەی ئاسایش لەپارێزگای سلێمانی كردو لەچەند كەیسێكی دیاریكراوییان كۆڵییەوەو ئاستی پابەندبوون بە یاساو رەچاوكردنی بنەماكانی مافی مرۆڤ لەرەوتی لێكۆڵینەوە كرا، هەریەكە لەو بەرپرسانە تەواوی ئەو زانیارییانەی كەبەپێی یاسا رێپیدراون خستیانە بەردەم تیمەكەی نوسینگەی سلێمانی‌، هەروەها ئەو بەرپرسانەی ئاماژەیان بەوەشدا تەواوی ئەو رێكارانەی بەرامبەر راگیراوان ئەنجامدراون یاسایی‌و ئاساییە.
لەبەشێكی تری بەدواداچونەكان وەك پێشنیار تیمی نوسینگەی سلێمانی چەند داواكارییەكیان خستە بەردەم بەرپرسانی ئەو دوو دامەزراوەیە تابتوانرێت كارەكان باشتر بەڕێوەبچێت.
جێگەی ئاماژەیە نوسینگەی مافی مرۆڤ لەسلێمانی بەردەوامە لەبەدواداچوونی كەیسەكان‌و ئاستی پابەندبوونی دادگا بە بنەما دادییەكان‌و رەچاوكردنی بنەماكانی مافی مرۆڤ لەرەوتی لێكۆڵینەوە.

Share This