رۆژی 3شەممە بەرواری 2019/4/16 نوسینگەی مافی مرۆڤ لەسلێمانی لەرێگەی بەشی یاساو سكاڵا بەدواداچوونی بۆ سكاڵای بەشێك لەراگیراوان كرد كەلەماوەی رابردوو ئاڕاستەی نوسینگەی سلێمانی كراوە.
لەدرێژەی كارو بەدواداچونەكانی نوسینگەی مافی مرۆڤ لە سلێمانی بەشی یاسا سەردانی دادگای سلێمانی كردو لە دۆسیەی ئەو راگیراوانەی كۆڵیەوە، كە داواكارییان ئاڕاستەی نوسینگە كردوە.
لەو بەدواداچوونانەش بەشی یاسا داوای لە قەڵەمی دادگاكان‌و دادوەران كرد هاوكار بن لەزوو یەكلایكردنەوەی كەیسەكان‌و تەواوكردنی رێكارەكانی دادگا، تا دۆسیەی راگیراوان لەماوەی یاسایی خۆی یەكلایی بكرێتەوە.
جێگەی ئاماژەیە نوسینگەی مافی مرۆڤ لە سلێمانی لەرێگەی سەردانی بەردەوام‌و سەرجەم رێگە یاساییەكانی خۆی بەردەوامە لەوەرگرتن‌و بەدواداچوونی سكاڵاو داواكاری راگیراوان سزادراوان.

Share This