. لەچوارچێوەی كارەكانی نوسینگەی مافی مرۆڤ لەسلێمانی لەرێگەی بەشی بەندینخانەكان بەدواداچونی بۆ گیانلەدەستدانی بەندییەك دەكات‌و راپۆرتی خۆی لەوبارەیەوە بۆ سەروو خۆی بەرزدەكاتەوە. ئەمرۆ 3شەممە بەرواری 2017/4/18 نوسینگەی مافی مرۆڤ لەسلێمانی لەرێگەی بەشی بەندینخانەكان سەردانی بنكەی پۆلیسی سەرچناری كردو لەنزیكەوە لەگەڵ بەرپرسانی بنكەكە دانیشت‌و لەهۆكاری گیانلەدەستدانی بەندییەكەی كۆڵییەوە. لەدرێژەی سەردانەكەی نوسینگەی مافی مرۆڤ، بەرپرسان پۆلیس ئەوەیان راگەیاندوە كەگیانلەدەستدانی بەندییەكە بەهۆی نەخۆشی دڵەوە بووەو ئەمەش بەراپۆرتی پزیشكی سەلمێنراوە.

Share This