. لەچوارچێوەی چالاكیەكانی تایبەت بەرووبەروونەوەی ئەشكەنجەدان چەند چالاكیەكی جۆراو جۆر ئەنجامدران نوسینگەی مافی مرۆڤی سلێمانی بەشداربوو. رێكخراوی هارتلاند ئەلانس لەئوتیل تایتانێك لەشاری سلێمانی بەشداربوو لەدیدارێكی تایبەت بەپاڵپشتی قوربانیانی ئەشكەنجەو تێدا لەلایەن سابیر عبداللە بەرێوەبەری نوسینگەی مافی مرۆڤی سلێمانی وتارێك پێشكەشكراو تێدا باسی لەكارووچالاكیەكانی نوسینگە بۆ رووبەرونەوەی ئەشكەنجەو قوربانیانی خستەڕوو. لەدرێژەی وتارەكەی بەرێوەبەری نوسینگەی سلێمانی ئاماژەی بەگرنگی كاری پێكەوەیی نێوان رێكخراوەكان دامەزراوەكانی تایبەتمەند بەو پرسە كرد تابتوانن ئەشكەنجەدان كەمبكەنەوە پارمەتی قوربانیانیشی بدەن. جێگەی ئاماژە 26/6 هەموو ساڵی وەك ساڵرۆژی رووبەرووبونەوەی ئەشكەنجە دیاریكراوەو چەندین چالاكی لەو رۆژەدا سازدەكرێت

Share This