لەگەڵ نزیک بوونەوەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن، بەمەبەستی بەدواداچونی ڕەوشی پەروەردە لە سنوری چەمچەماڵ و زانینی کێشە و گرفتەکانی بەردەم پرۆسەی پەروەردە، ئەمڕۆ 12/9/2018 تیمێکی نووسینگەی مافی مرۆڤ پێکهاتبوو لە هەردوو هۆبەی ڕاگەیاندن و چاودێری و دیکۆمێنتکردن، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چەمچەماڵی کرد و لەگەڵ جێگری بەڕێوەەر و ژمارەیەک لە بەرپرسی هۆبەکاندا کۆبونەوەو گفتوگۆکرا لە بارەی کێشە پەروەردەییەکان بەگشتی و کەمو کورتی لەژمارەی مامۆستایان و بینای قوتابخانەکان بەتایبەتی.

Share This