: بەبۆنەی رۆژی جیهانی منداڵان نوسینگەکەمان نوسینگەی مافی مرۆڤی سۆران هەڵسا بە ئەنجامدانی چالاکیەک لە باخچەی ساوایانی ( ڤینا ) کە مەراسیمێکی تایبەتمان ڕێکخست بە رۆژی جیهانی مندالان لە مەراسیمەکەدا سەرەتا لەلایەن بەڕێوەبەری نوسینگەکەمان وتەیەک پێشکەش بە دایک و باوکی منداڵانی ئامادەبوو کرا و تیشکی خستە سەر مافەکانی مندال بەشێوەیەکی گشتی دواتر دەستکرا بە دابەشکردنی دابەشکردنی جل و بەرگ بەسەر منداڵان و بووە جێگای خۆشحاڵیان شایەنی وتنە لەلایەن بەڕێوەبەری باخچەکە و ئامادەبووان سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی نوسینگەکەمان کرا .

Share This