رۆژی 3شەممە بەرواری 2019/7/30 تیمی لە نوسینگەی مافی مرۆڤ لەسلێمانی كەپێكهاتبوو لە (سابیر عەبدوڵا) بەرێوەبەری نوسینگەی مافی مرۆڤ (سارا دەرۆیش ) لێپرسروای بەشی دیكۆمینتكردن، ( هەڵشۆ عبدالفتاح ) لێپرسراوی بەشی راگەیاندن‌و پەیوەندییەكان سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی كارووباری كۆمەڵایەتی كردو لەلایەن ( عومەر گۆڵپی ) بەرێوەبەری گشتی كارووباری كۆمەڵایەتی پێشوازییان لێكراو كۆبونەوەیەكی تیروتەسەل بەئامادەبوونی هەریەكە لە ( هیوا رەحمان ) لێپرسراوی بەشی یاسا، ( سۆران ئسماعیل ) لپَپرسراوی بەشی پلاندانان، (پرشنگ محمد ) بەرپرسی بەشی كارگێری سازكرا.
تەوەری سەرەكی كۆبونەوەكە پێكهاتبوو لە چوار خاڵ ئەوانیش
– هەوڵدان بۆ كردنەوەی ماڵی بێلانە، بۆ ئەو كەسانەی كەوتونەتە دەرەوەی خێزان.
– پێداچونەوەو خەرجكردنی موچەی ئەو خاوەن پێداویستیانەی لەماوەی رابردوو پێیان نەدراوە.
– لیژنەكانی بینینی خاوەند پێداویستیەكان چالاكتربكرێت.
– بایەخی زیاتر بدرێت بە سەنتەرەكانی خاوەن پێداویستیەكان، بەتایبەت ئەوانەی لەچوارچێوەی كەرتی تایبەت كراونەتەوە.
لەكۆبونەوەكەدا ستافی بەرێوەبەرایەتی گشتی كارووباری كۆمەڵایەتی خۆشحاڵی خۆی بەسەردانەكە دەربڕی‌و رایگەیاند ئەوانش پێشوازیی لەسەرجەم ئەو خاڵانەی نوسینگەی سلێمانی دەكەن‌و لەماوەی رابردوو كارییان بۆ بەشێكیان كردوەو لەئێستادا پێوبستیان بەهاوكاری‌و هەماهەنگی چەند دامەزراوەیەكی تر هەیە بۆ تەواوكردنی ئەو كارانە.
سەردانەكەی تیمی نوسینگەی مافی مرۆڤ لەسلێمانی لەچوارچێوەی كارەكانی نوسینگەو رووبەرووبونەوەی ئەو كەیسانەی رۆژانە ئاڕاستەیان دەكرێت.
لە بەشی كۆتایی دیدارەكەدا هەردوولا جەختیان لەكاری پێكەوەیی كردەوەو رایانگەیاند پێویستە سەردان‌و كۆبونەوەی بەردەوام هەبێت تابتوانرێت باشتر خزمەتی ئەو كەسانە بكرێت كەپێویستیان بەهاوكاری‌و دەستگیرۆیی ئەم دامەزراوانەیە.

Share This