لە هەردوو روژانی یەک شەممە و دوو شەممە کە دەکاتە ۱٦/۱۷/٤/۲٠۱۷ بەشی چاودێری و دیکومنتکردن لە نوسینگەی مافی مروڤی ئاکرێ سەرەدانی هەردوو نەخوشخانەکانی فریاکەوتن ومندال بوون وهەروەها نەخوشخانەی گشتی گولان بو مەبەستی بە دوادچوون لە سەر کەیسی مندال سناء حسام رجب تەمەن ۲ سال و ٤ مانگ کە لە بەرواری ۷/٤/۲٠۱۷ بە هوی نەخوشی زک چوون سەرەدانی نەخوشخانەی فریاکەوتنی ئاکری کردوە ودوای ئەوەی لە لایەن کارمەندی پزیشکی کانیولای دەست بە شێوەیەکی نا تەندروست بوی دائەنرێت باری تەندروستی دەستی مندال سناء تێکدەجیت ورەوانەی نەخوشخانەی گشتی گولان لە ئاکرێ دەکرێت ودوای پشکنین و وەرگرتنی چارەسەری بریار دەدرێت کە رەوانەی نەخوشخانەی ئازادی لە پارێزگای دهوک بکرێت دوای پشکنین لە لایەن لێژنەیەکی پزیشکی لە ئەنجام بریار دەدرێت لە سەر برینی دەستی راستی مندال سناء وەک چارەسەری پزیشکی کوتای لە بەر ئەوەی لە یەکەم جار کانیولای دەست بە شێوەیەکی ناتەندروست لە دەستی دانراوە بویە لە ئەنجام باری تەندروستی بەرەو خراپی رویشتوە ئێستاس ولە سەر ئەم مەبەستە لێژنەکی لێکولینەوەی پزیشکی لە لایەن وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزاندوە بو لێکولینەوە ودەرخستنی کەمتەرخەم لە کارە بەلام تا ئێستا لێژنە ئەمە بو ماوەی دوو روژە کاردەکات وهێشتا بریاری کوتایی لێژنە دەرنەچوو بۆئەمەبەستە دەستەى مافى مرۆف چاوەرئ ى لیژنەکە دەکات و لەنزیکەوەش چاودیرى ئەو کەیسە دەکات چونکە بەداخەوە بەهۆى کەمتەرخەمى لەبۆردى پزیشکى ئەوە چەندان جارە حالەتى لەو شیوە روبدات و بۆیە دەستە وەک ئەرکى خۆى چاودیرى کەیسەکە دەکات

 

Share This