ئەمرۆ 4شەممە بەرواری 2019/11/27 نوسینگەی مافی مرۆڤ لەسلێمانی پێشوازی لەمامۆستاو قوتابیانی قوتابخانەی شێخ محمودی بنەڕەتی كرد.
لەسەرەتادا ( سابیر عەبدوڵا) بەرێوەبەری نوسینگەی سلێمانی بەخێرهاتنی مامۆستاو قوتابیان كردو خۆشحاڵی خۆی بەسەردانەكەیان دەربڕی پاشان كورتەیەكی لەبارەی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ نوسینگەی سلێمانی پێشكەشكردو ئاماژەی بەمافی مرۆڤ‌و منداڵان كرد.
دواتر هەریەكە لەجێگری بەرێوەبەرو لیپرسروانی بەشەكان كاروو چالاكیی بەشەكانیان بۆ رونكردەوە.
لەبەشێكی تری دیداردەكە قوتابیانی پرسیاری خۆیان لەستافی نوسینگەی سلێمانی كردو وەڵام‌و رونكردنەوەی بەشداربوان درایەوەو گفتوگۆی چڕ لەبارەی ماف‌و ئەركی منداڵان‌و قوتابیان كرا.
لەدرێژەی چالاكی قوتابخانەكان‌و ناساندنی دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان بەمنداڵان قوتابخانەی شێخ محمود سەردانی نوسینگەی مافی مرۆڤ لەسلێمانی كردو بۆ ماوەی دوو كاتژمێر ئەرك‌و كاری دامەزراوەی مافی مرۆڤ بۆ قوتابیان شیكرایەوە.
لەكۆتایی دیدارەكەدا قوتابیان خۆشحاڵی خۆیان بەناسین‌و ئاشنابوون بە ئەركی دەستەی مافی مرۆڤ نوسینگەی سلێمانی دەربڕی.

Share This