ئەمرۆ ۱شەممە بەرواری ۲۰۲۰/۲/۲ هەریەکە لە نوسینگەی مافی مرۆڤ لەسلێمانی، داواکاری گشتی و سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ سەردانی بەرێوەبەرایەتی چاکسازی ژنان و منداڵانیان کردو لەکێشەو گرفتەکانیان کۆڵییەوە.
لەسەرەتای سەردانەکەشدا تیمی هەر سێ دامەزراوەکە سەردانی داواکاری گشتی لەچاکسازییەکان کرد و بەگشتی رەوشی راگیراوان و سزادراوان تاوتوێکرد.
پاشان تیمەکە سەردانی هەریەکە لە راگیراوان و سزادراوانی ژنان و منداڵان و نەوجەوانان کردو لەداواکاری و کێشەکانی کۆڵییەوە، لەسەرەکیترین کێشەکانیان نەبوونی بینای گونجاو کەمی کارمەند بوو.
لەبەشێکی تری سەردانەکەدا تیمی بەجیا لەگەڵ سزادراوان و راگیراوان دانیشتن و گوێبیستی داواکارییەکانیان بوون.
لەکۆتایی سەردانەکەدا هەر سێ دامەزراوەکە بڕیاراندا بەپێی تایبەتمەندی داواکاری و کێشەکانیان بەدامەزراوەکانەوە دواداچوونی بۆ ئەنجامبدەن.

Share This