رۆژی 3شەممە بەرواری 2019/11/26 بەشی دیكۆمینتكردن لەنوسینگەی مافی مرۆڤ لەسلێمانی لەگەڵ خوێندكارانی بەشی كاری كۆمەڵایەتی زانكۆی سلێمانی كۆبویەوەو باسی لەكاروچالاكیەكانی نوسینگەو بەشی دیكۆمینتكردن كردو چەند كەیسێكیان بەنمونە وەگرت.
لەچوارچێوەی خولی پراكتێكی خوێندكارانی بەشی كاری كۆمەڵایەتی زانكۆی سلێمانی (5) خوێندكار لەسەر نوسراوی زانكۆ هەفتانە یەك رۆژ سەردانی نوسینگەی سلێمانی دەكەن‌و شێوزای كاركردن‌و ئەزموون‌و كاری نوسینگەكەیان بۆ رووندەكرێتەوە.
لەبەشێكی تری كۆبونەوەكەدا خوێندكاران سەرنج‌و پرسیاری خۆیان لەستافی بەشی دیكۆمنتكردو خۆشحاڵی خۆیان بەئەنجامدانی خولەكەیان لەنوسینگەی سلێمانی دەربڕی.

Share This