رۆژی ۳شەممە بەرواری ۲۰۱۹/۱۲/۳ نوسینگەی مافی مرۆڤ لەسلێمانی لەگەڵ (۳) خوێندکاری کاری کۆمەڵایەتی زانکۆی سلێمانی کەخولی پراکتێکیان هەیە لەنوسینگەی مافی مرۆڤ سەردانی چاکسازی گەورانی پیاوانیان کردو بەش و کاری بەرێوەبەرایەتییەکەیان پێی ئاشناکرا.
لەبەشێکی تری سەردانەکەدا کاروو چۆنیەتی ئەنجامدانی مامەڵەکانیان بۆ خوێندکاران روونکردەوەو شێوازی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانیان بۆ سزادراوان خستەڕوو.
لەکۆتایی سەردانەکەدا خوێندکاران خۆشحاڵی خۆیان بەسەردانەکە دەربڕی و هیوایانخواست سەردانی دامەزراوەکانی تری هاوشێوەی چاکسازییەکان بکرێت.

Share This