بە مەبەستی زیاتر چاودێریكردن و بەسەركردنەوەی ڕەوشی ژیانی منداڵانی بێ سەرپەرشتياران لە خانەكانی كوڕان و كچان، تیمی چاودێری مافی مرۆڤ لە نووسینگەی سلێمانی سەردانی كۆمەڵگەی چاودێری كۆمەڵایەتی سلێمانیان كردو هەردوو خانەی كچان و كوڕانی بێ‌ سەرپەرشتیان بەسەر كردەوە. لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ بەڕێوەبەری خانەكەدا دەركەوت كە ئەم دامەزراوەیە كۆمەڵێك كێشەو گرفتی هەیە پێویستە بە زوویی چارەسەر بكرێت وەك نەبوونی ستافی توێژەری كۆمەڵایەتی و دەروونی و كارمەندی چاودێری پێویست و كەمتەرخەمی لایەنی پەیوەندیدار لە دابینكردنی پێداویستییەكانی خانەكە هەروەها بچووكی بینای دامەزراوەكە و نەبوونی بنكەی تەندروستی بۆ چاودێریكردنی ڕەوشی تەندرستی منداڵەكان. تیمی نوسینگەی سلێمانی داوای لە بەڕێوەبەری خانەكە كرد راپۆرتێك ئامادە بكات سەبارەت بە دیارترین كێشەكانیان بۆ ئەوەی رووبەڕووی وەزارەتی پەیوەندیدارەكان بكرێت بە ئومێدی چارەسەركردنیان

Share This