رۆژی ۲شەممە بەرواری ۲۰۱۹/۱۱/۲٥ تیمی نوسینگەی مافی مرۆڤ لەسلێمانی کەپێکهاتبوو لە (سابیر عەبدوڵا) بەرێوەبەری نوسینگەی سلێمانی (ئالان محەمەد و نور خالد) لێپرسراوو فەرمانبەری بەشی یاسا لەگەڵ ( هەڵشۆ عەبدولفەتاح و هاوڕی جبار) لێپرسراو و فەرمانبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان، سمینارێکیان لەبارەی مافەکانی مرۆڤ لە قوتابخانەی ئامادەیی شنیاری کچان لەسلێمانی پێشکەشکرد.
لەسەرەتای سمینارەکەدا بەرێوەبەری قوتابخانەکە وتاری بەخێرهاتنی پێشکەشکردو دواتر بەرێوەبەری نوسینگەی سلێمانی بابەتێکی لەبارەی مافی مرۆڤ و سەرەتاکان و ناساندنی مافی مرۆڤ پێشکەشکرد، دواتر هەریەکە لەئەندامانی تیمەکەی سلێمانی گفتوگۆیەکیان لەبارەی ماف و ئەرک ئەنجامداو خوێندکاران بە گەرموگوڕی گفتوگۆیان لەبارەی پرسەکەوە ئەنجامدا.
لەبەشێکی تری سمینارەکەدا تیمی سلێمانی وەڵامی پرسیاری خوێندکارانی دایەوەو ئەو بابەتانەیان خستەروو کەجێگەی پرسیاری بەشداربوان بوو
جێگەی ئاماژەیە سمینارەکە ماوەی دوو کاتژمێری خایاندو مامۆستایان و خوێندکاران خۆشحاڵی خۆیان بەچالاکیەکە دەربڕی و ئەنجامدانی ئەم چالاکیانەیان بەپێویستیانزانی.

Share This