رۆژی ۱شەممە بەرواری ۲۰۱۹/۱۲/۱ نوسینگەی مافی مرۆڤ لەسلێمانی سمینارێکی لەبارەی مافی مرۆڤ لەئامادەیی سۆلاڤی کچان پێشکەشکرد.
لەسمینارەکەدا سەرەتا لەلایەن مامۆستا ئاشتی بەرێوەبەری قوتابخانەکە وتەیەکی پێشکەشکرد و سوپاسی نوسینگەی سلێمانی کرد بۆ ئامادەییان بۆ ئەنجامدانی سمینارێک لەبارەی مافی مرۆڤ پاشان لەلایەن بەرێوەبەری نوسینگەی سلێمانی (سابیر عەبدوڵا)بەرێوەبەری نوسینگەی سلێمانی کورتەیەک لەبارەی مافی مرۆڤ پێشکەشکردو دواتر لە (هەڵشۆ عەدولفەتاح) لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەکان لەبارەی مافەکانی مرۆڤ لەرووی پارێزراوییان بەدەقی یاساو رێککەوتنامەکان گفتوگۆیەکی پێشکەشکرد، پاشان لەلایەن تیمی نوسینگەی سلێمانی کەپێکهاتبوو لە فەرمانبەران (گیلاس عومەر، ژینۆ محمد، هاوڕی جبار) وەڵامی پرسیاری بەشداربوان درایەوە.
لەبەشێکی تری سمینارەکەدا گفتوگۆ لەو یاساو رێککەوتنامە تایبەتانەی مافی مرۆڤ کرا کەبۆ پاراستنی مافی کچان و ژنان دەرکراون.
جێگەی ئاماژەیە بەشدابوان خۆشحاڵی خۆیان بە سمینارەکە دەربڕی.

Share This