رۆژی ٥شەممە بەرواری ۲۰۲۰/۲/٦ نوسینگەی مافی مرۆڤ لەسلێمانی لەرێگەی نوێنەری خۆی (هەڵشۆ عەبدولفەتاح) لێپرسراوی راگەیاندو پەیوەندییەکان بەشداریکرد لەکۆبونەوەی ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی هەفتەی ژیاندۆستی کەبڕیارە مانگی چواری ئەمساڵ ئەنجامبدرێت، دواتر نوێنەی فەرمانگەکان خاڵەکانی پرۆژەکەیان روونکردەوە.
هەفتەی ژیاندۆستی پرۆژەیەکە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی جێبەجێدەکرێت هەریەکە لەفەرمانگەکانی (نوسینگەی مافی مرۆڤ لەسلێمانی، ئاو، کارەبا، ژینگە، دادگا، کارووباری کۆمەڵایەتی، هاتوچۆ، تەندروستی) هەریەکەو بەسێکتەری خۆی بەشدارە.
هەردوو کۆبوونەوە لەگەڵ بەرێوەبەری قوتابخانەکانی هەردوو بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژهەڵات و رۆژئاوا سازکراو کات و ناوەرۆکی پرۆژەکە کەبڕیارە لەمانگی چواری ئەمساڵ رێکبخرێت و خاڵ بڕگەکانی باسکراو چەند پێشنیارو سەرنجێک بۆ زیاتر دەوڵەمەندکردنی پرۆژەکە زیادکرا.

Share This