ئەمرۆ ۳شەممەبەرواری ۲۰۱۹/۱۲/۳ (سابیر عەبدوڵا)بەرێوەبەری نوسینگەی مافی مرۆڤ لەسلێمانی و (هەڵشۆ عبدالفتاح)
لێپرسراوی بەشی راگەیاندن وپەیوەندییەکانی نوسینگە بەشداری ساڵیادی خاوەن پێداویستی تایبەتیان کردو پیرۆزبایی نوسینگەی سلێمانیان کرد.
لە ساڵیادی خاوەن پێداویستی تایبەت کۆمەڵێک چالاکی لەکتێبخانەی گشتی سلێمانی بەرێوەچوو لەناویاندا پێشکەشکردنی چەند خەڵاتێک بە چەند خاوەن پێداویستیەکی بەهرەدار کرد.
لەبەشێکی تری چالاکییەکانی ساڵیادی خاوەن پێداویستی تایبەت وتاری رێکخراوەکانی تایبەت بە خاوەن پێداویستی تایبەت پێشکەشکراو تێیدا داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان لە پێدانی موچەو لەبەرچاوگرتنی کەسی خاوەن پێداویستی تایبەت لەدروستکردنی بینای دامودەزگاکانی حکومەت کرا.
لەکۆتاییدا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی تایبەت بەرەوشی خاوەن پێداویستی تایبەت ئەنجامدراو داوایان لەلایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بەدەم داواکارییەکانیانەوە بچن.

Share This