لە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەنجەدانی دوو گەنج لەلایەن برایەكیانەوە لە شاری سلێمانی، نوسینگەی مافی مرۆڤ لە سلێمانی تیمی بەدواداچوون و چاودێری كردنی پێشێلكارییەكانی نارد بۆ ئەو ماڵەی كە تیایدا ئەشكەنجەی ئەو دوو گەنجە دراوە، كە هەردووكیان باری دەروونیان ناجێگیرە و پێویستیان بە چاودێریكردن و ئامێزێكی بەسۆز هەیە، چونكە دایك و باوكیان كۆچی دواییان كردووە و برا گەورەكەیان ئەركی بەخێوكردنیانی لە ئەستۆیە، بەڵام بە بیانووی لاساری كردن و گوێ پێنەدان براكەیان بە سەرزەنشتكردن و ئەشكەنجەدان مامەڵەی لەگەڵ كردوون، كە لە ئەنجامدا لەلایەن خانەوادەكەیەوە سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمار كراوە و ئێستا بە فەرمانی دادوەری توندوتیژی خێزانی بە تۆمەتی ئەشكەنجەدانی دوو مرۆڤی بێ دەسەڵات و نەخۆش لە بنكەی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی ڕاگیراوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوە لەو كەیسەدا كراوەتەوە. نوسینگەی سلێمانی لە ڕێگەی پەیوەندی كردنی بە چەند لایەنێكی پەیوەندیدار تا لە ڕووی تەندروستیەوە چاودێری ئەو دوو گەنجە بكرێت تا نەكەونە سەر شەقامەكان، بەڵام هێشتا هیچ وەڵامێكی دەست نەكەوتووە.

Share This