رۆژی 6/5/2018 هۆبەی یاساو سكاڵا لە نووسینگەی مافی مرۆڤی سلێمانی لە رێگەی فەرمانگەی داواكاری گشتی سلێمانیەوە بەدواداچوونی یاسایی كرد بۆ سكاڵای باوكێك كە منداڵێكی تەمەن 10 ساڵانی لە قۆناغی چوارەمی بنەڕەتی لەلایەن مامۆستاوە لێیدراوە و بەهۆیەوە باری دەروونی ناجێگیرە. ئێستا لێكۆڵینەوە لەم كەیسەدا دەكرێت و سەرۆكی داواكاری گشتی بەڵێنی دا بەدواداچوونی یاسایی ورد لەو بابەتەدا ئەنجام بدرێت

Share This