رۆژی 3شەممە بەرواری 2020/1/28 تیمی لەنوسینگەی مافی مرۆڤ لەسلێمانی كەلەبەشەكانی ( دیكۆمێنتكردن‌و راگەیاندن) پێكهاتبوو لەگەڵ خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی بەشی كاری كۆمەڵایەتی سەردانی كۆمەڵگەی چاودێری كۆمەڵایەتی كردو بەش‌و كاروچالاكییەكانی ئەو دامەزراوەیان بەخوێندكاران ناساند.
خوێندكارانی كاری كۆمەڵایەتی زانكۆی سلێمانی لەماوەی دوو مانگی رابردوو بەشێوەی پراكتێك هەفتانە رۆژێك سەردانی نوسینگەی سلێمانی دەكەن‌و ئامانج لێی سودگەیاندن‌و ناساندنی كاروچالاكی دامەزراوەكەیە بەشێوەی پراكتێكی.
لەسەردانەكەدا سەرەتا لەلایەن بەرپرسانی كۆمەڵگەوە پێشوازی لەستافەكەی كراو ناساندنێكی خێرا بۆ دامەزرازوەكەیان كردو دواتر بەش‌و چالاكییەكانیان بەشێوەی پراكتێك بەسەركردەوە.
لەبەشێكی تری سەردانەكەدا خوێندكاران پرسیارو سەرنجی خۆیان ئاراستەی بەرپرسانی كۆمەڵگەی كردو گفتوگۆیەكی چڕوپڕیان لەبارەی ئالیەتی كاركردن‌و چۆنیەتی خزمەتكردنی ئەو دامەزراوەیە كرد.

Share This