نووسینگەی مافی مرۆڤی گەرمیان
بەدواداچوون :
دوای سەردانی کردنی تیمەکانمان بۆ بەشی گرتن و گواستنەوەی گەرمیان چاویان بە پێنج ڕاگیراو کەوت کە بە پێی ماددەی ٤٤۳ ی.س.ع ڕاگیرابوون و ووتیان لە کاتی لێکۆڵینەوە لە بنکەی پۆلیس ناحیەی قۆرەتوو ئەشکەنجە دراوین و ئاسەواری بە جەستەیانەوە دیار بوو، بۆ ئەو مەبەستە لە بەرواری ۲۸/۱۰/۲۰۱۸ بەڕێوەبەری مافی مرۆڤی گارمیان و هەردوو بەرپرسی هوبەێ گرتوخانە و بەدواداچوون سەردانی بنکەی پۆلیسی ناوبراویان کرد بۆ بەدواداچوون لە ڕاستی ڕوداوەکە بەڵام بەرپرسی بنکەکە ئەو ڕووداوەی بە دوور زانی لە ڕاستی یەوە وتی لای ئێمە ئەشکەنجە نەدراون ، پاشان نوسراویک ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس گەرمیان کرا بۆ پێک هێنانی لێژنەیەک بە ئەندامێتی نۆینەری دەستەی مافی مرۆڤ لە گەرمیان بۆ لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو ئەفسەرو پۆلیسانەی کە هەستاون بە ئەشکەنجەدانی ڕاگیراوەکان لە کاتی لێکۆڵینەوەدا.

Share This