: له‌ به‌رواری 18/4/2017 لێژنه‌یه‌ک له‌ نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی سۆران که‌ پێکهاتبوو له‌ به‌ڕێزان: 1- یوسف چاوشین ، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ر 2- به‌هره‌ نادر، به‌رپرسی به‌شی یاسا و سکالا دوای سه‌ردانی کردنی گرتووخانه‌ی ئاسایشی سۆران، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سۆرانیان کرد. له‌م سه‌ردانه‌ لێژنه‌ی ناوبراو به‌ گشتی ره‌وشی راگیراوانیان له‌ گه‌ل به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش باس کرد و ئاماژه‌یان به‌و مافانه‌ کرد که‌ راگیراوان لێی سوودمه‌ندن و هه‌روه‌ها تیشکیان خسته‌ سه‌ر که‌م و کوڕی و داواکارییه‌کانی راگیراوه‌کان. له‌ لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سۆران خوشحالی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر ره‌چاو کردنی مافه‌کانی راگیراوان له‌ لایه‌ن کارمه‌ندانی گرتووخانه‌ و ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆ چاره‌سه‌ر کردنی هه‌ر گرفتێک له‌ چوارچێوه‌ی یاسا.

Share This