دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ نوسینگەی مافی مرۆڤی سۆران : دوای ئەوەی کە لەلایەن گەڕەکی ( بارزان ) ی شاری سۆران داواکاریەک ئاراستەی نوسینگەکەمان کرا بە واژووی کۆمەڵێکی زۆر لە دانیشتوانی گەڕەکەکە بۆ پشتگیری کردنیان لە نۆژەنکردنەوەی شەقامی سەرەکی گەڕەکەکەیان ، بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەک لە نوسینگەکەمان سەردانی قایمەقامیەتی قەزای سۆران و سەرۆکایەتی شارەوانی سۆرانمان کرد و داواکاری هاوڵاتیان و پشتگیری خۆمان پێ ڕاگەیاندن ، لەدانیشتن لەگەڵ بەڕێزیان بریاریاندا کە هەوڵی تەواوی خۆیان بدەن بۆ چارەسەی ئەو بابەتە ، هەورەها لەسەردانەکەدا چەند پرسێکی تری خزمەت گوزاری ڕێگاو بانمان باس کرد لەگەڵ بەڕێزیان و ئەوانیش بریاریان دا بە پێ ی توانا درێغی نەکەن لە خزمەت کردن بە دەڤەرەکە .

Share This