به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی به‌دواداچوونی یاسایی له‌ كه‌یسی كوشتنی ژنێك و راگرتنی (6) كه‌س تیمی هۆبه‌ی چاودێری به‌ندیخانه‌كان و هۆبه‌ی یاساو سكاڵا له‌ نوسینگەی مافی مرۆڤی سلێمانی سەردانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه‌و داواكاری گشتیان كردو له‌لایه‌ن لە حاکم طالب و داواکاری گشتیه‌وه‌ پێشوازی كران و داواکاری و سکاڵای ڕاگیراوەکانیان پێ ڕاگەیاندن كه‌ ئێستا له‌ بنكه‌ی گرتن و گواستنه‌وه‌ی سلێمانی له‌ كه‌یسی كوژرانی ژنێك و دروستبوونی كێشه‌و ده‌مه‌قاڵێ ڕاگیراون. پاشان تیمی کارمەندانی مافی مرۆڤی سلێمانی سەردانی به‌ندیخانه‌ی بنکەی پۆلیسی شارەزور و ناحیه‌ی (وارماوا) یان کرد به‌ مه‌به‌ستی پشكنین، بۆیان ده‌ركه‌وت کە بە هیچ جۆرێک بۆ شوێنی ڕاگرتن و هێشتنه‌وه‌‌ گونجاو نییه چونكه‌ ‌تەنها چه‌ند ژوورێکی ئاساییه‌و تەوالێت و حەمامی تایبەتی تێدا نییەو بیناكان کۆن و خراپن، جگه‌ له‌وه‌ش بنکەی پۆلیسی شارەزور له‌گه‌ڵ بینای قایمقامیه‌ت پێکەوەن و شوێنه‌كه‌یان زۆر نه‌گونجاوە، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك كێشه‌و گرفتیان بۆ دروستبووه‌ له‌ ڕووی ڕاگرتنی تۆمه‌تباران و میكانیزمی كاركردنی داموده‌زگاكان .

Share This