. لەخولەكەدا كەلەرۆی 11مانگی 6 تابەرواری 15/6/2017 بەردەوامبوو، تێیدا بەتیروتەسەلی گفتوگۆ لەبارەی بنەماكانی كاری راگەیاندن لەبواری مافەكانی مرۆڤ‌و پەیوەندییەكان كرا. هەر لە درێژەی خولەكەدا كەلەلایەن كەسانی شارەزا دەوترایەوە گفوگۆ لەبارەی پێوەرەكانی كاركردنی بەشی راگەیاندن‌و پەیوەندییەكان كراو ئەو بنەمایانە خرایە بەرباس كەپێویستە ئەو بەشە لەكارەكانی داهاتویدا رەچاوی بكات. خولی راگەیاندن‌و پەیوەندییەكان لەچوارچێوەی پرۆژەیەكی هاوبەشی نێوان دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ‌و كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لەعێراق لەگەڵ رێكخراوی یۆنپسى سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان دێت. لەخولەكەدا كەبەئامادەبوونی سەرۆكی كۆمسۆنی مافەكانی مرۆڤ بەوەكالەت لەعێراق‌و بەرپرسی بەشی راگەیاندنی لەنوسیگەكانی دەستەی مافی مرۆڤ بەرێوەچوو جەخت لەوەكرایەوە پێویستە لەنوسین‌و بڵاوكردنەوەكانی راگەیاندندا رەچاوی مافەكانی مرۆڤ بكرێت‌و لەكۆتایی خولەكەشدا بڕوانامە بەسەر بەشداربوان دابەشكرا.

 

Share This